گەرمیان.. کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رایدەگەیەنێت" شەوى رابردوو تەرمى کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە کوژراوى گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى شەهید هەژار لە کەلار".

 

عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی قەڵاتەپە سەر بە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی کچێک بە ناوی (ش - ع - ڕ ) لەدایکبووی ٢٠٠٥ هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد" بەوتەی کەسوکاری کەسیان لە ماڵەوە نەبوون و ناوبراو خۆی خۆی کوشتووە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥ باوک و برایەکی ناوبراو بەندکراون".

ئەوەشی خستەڕوو، بەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنێتی رووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەوەی کە ئایا ناوبراو خۆی خۆی کوشتوە یاخود کوژراوە.



PM:12:51:09/11/2020