نێوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە لە شەقامێکی لاوەکی نزیک شەقامی سەرەکی مەلیک مەحمود لە سلێمانی کچێک بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبیلێکدا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە " سپی " راگەیاند" ئافرەتەکە ٣٠ ساڵ دەبێت و دوو فیشەکی پێوەیەو تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبیلێکی کیادا لە نزیک بینای بۆلینگ لە سەقامێکی لاوەکی لە نزیک شەقامی سەرەکی مەلیک مەحمود دۆزراوەتەوە".
تا ئێستا نەزانراوە ئەم ئافرەتە کوژراوە، یان خۆکوژیە، بەلآم بەڵگە سەرەتاییەکانی رووداوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئافرەتەکە کوژراوە.
لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیس و ئاسایەشەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.