سپی زانیاری ورد لەسەر کوژرانی کچەکەی سلێمانی و کوڕەکەی دوکان ئاشکرا دەکات

ئەو کچەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە شەقامێکی لاوەکی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی کوژرا، بەپێی هەندێک زانیاری پەیوەندی بەو کوڕەوە هەیە کە لە دوکان خۆی کووشتووە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، کچەکە  لە شەقامی مەلیک مەحمودا لەناو ئۆتۆمبیلێکی کیادا کوژراوە پەیوەندی بەو کوڕەوە هەیە کە لە دەریاچەی دوکان خۆی کووشتووەو کەوتۆتە ئاوەکەوە.

 

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی کچە کوژراوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ئەو دوو رووداوە پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە.

 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو کەسە یەکتریان ناسیووەو خێزانی کچەکەش ئەمەیان درکاندووە، کە ئەو کوڕە دەناسن کە لە دوکان خۆی کووشتووەو ئەم دوو رووداوە پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە.

 

کوڕەکە لە بەنزینخانەیەک کاردەکات لە رێگای دوکان - سلێمانی.

 

زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێدەچێت رووداوەکە بەو شێوەیە بێت کە کوڕەکە پاش ئەوەی کچەکەی کووشتووەو دواتر لە دوکانیش ئەم خۆی کوشتووە.

 

تا ئێستا تەرمی کوڕەکە کە ناوەکەی لای " سپی " پارێزراوە لە ناو ئاوی دەریاچەی دووکاندا نەدۆزراوەتەوە.



PM:05:08:09/11/2020