لە سلێمانی ١١ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئەمشەو تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی ١١ تووشبووی تری کۆرۆنای لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ، ٣١ توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون". 

ئەوەشی ئاشکراکراکردووە تائێستا ٢٢٨ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٢٠٠ کەیش لەژێر ئۆکسجیندایە.

هاوکات ئەمڕۆ ١١ توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و ١١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە، کۆی ئەو نەخۆشانەی تا ئێستا پلازمایان وەرگرتووە لە شاری سلێمانی وەک چارەسەر هەزارو ٢٠١ نەخۆشە. 

PM:09:30:09/11/2020