بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ ی تشرینی دووەم هێزەکانی ئەمەریکا چەک و پێدوایستی تەواو بدات بە دوو لیوای وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەم کارە لە رێورەسمێکی فەرمیدا پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ سێ شەممە بە ئامادەبونی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە و گەورەبەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئەو ھاوکارییە سەربازییانە پێشکەشی هێزی پێشمەرگە دەکرێن.
ئەو ھاوکارییانەی هێزی ئەمەریکا پێشکەشی پێشمەرگەی دەکات، چەکی قورس و مامناوەند و پێداویستیی و ئۆتۆمبێلی سەربازی دەبێت دەدرێت بەو دوولیوان یەکگرتوو کە هەر هێزەکانی ئەمەریکا خۆیان مەشق بەم دوو لیوایەی پێشمەرگە دەکەن.
ئەمە لەرووی سەربازی و سیاسیەوە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت لە پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و ئەمەریکا.