به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك رایدەگەیەنێت" ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه ڕۆژانه كه‌پشكنینی كۆرۆنا ده‌كه‌ن له 30%- 40%ی پشكنینه‌كان پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چێت و له‌و ماوه‌یه‌دا نەتوانراوە ژماره‌ی تووشبووه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كی پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتیانە به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، جەختیش دەکاتەوە لەئیستادا ڕۆژانه نزیكه‌ی 200 تووشبووی كۆرۆنا داخڵی نه‌خۆشخانه ده‌بن کە به‌نزیكه‌یی 30 كه‌سیان بارودۆخیان ناجێگیره".
د.نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە" به‌ڕاستی ڕه‌وشی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌پارێزگای دهۆك ته‌شه‌نه‌ی كردووه و زۆر زیاتر بووه ڕۆژانه نزیكه‌ی 300-500 كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن، ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی كه‌ئێستا هه‌ن هه‌موویان زیاتر نیشانه‌یان هه‌یه، وهبارودۆخیان له ئاستێكی مامناوه‌ند و توند و زۆر مه‌ترسیداردایه، ڕۆژانه خه‌ڵك داخلی نه‌خۆشخانه ده‌بن نزیكه‌ی 30 كه‌س زیاتر له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردن ڕۆژانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە" ئێستا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه تووش ده‌بن زیاتر نیشانه‌یان هه‌یه، ڕۆژانه نزیكه‌ی 200 كه‌سی تووشبووی كۆرۆنا داخلی نه‌خۆشخانه ده‌بن له‌وانه‌ش نزیكه‌ی 30 كه‌س بارودۆخیان ناجێگیره و پێویستییان به‌هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده ئه‌وانه‌شی حاڵه‌تی توند و مامناوه‌ندن ژماره‌كه‌یان زۆرن، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كهدروستكرابوو بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا ئێستا جێگه‌ی نه‌ماوه و پڕبووه له‌نه‌خۆش به‌ڵام له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی تائێستاش به‌رده‌وامه و نه‌خۆشی كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جێگه هه‌یه له‌نه‌خۆشخانه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌پێویستی به‌ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده هه‌ندێكجار ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ن یان جێگای نییه".
ئایا چاوه‌ڕێ كردنی نه‌خۆشێك بۆ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش دروست ناكات؟، له‌وه‌ڵامدا د.نزار عیسمه‌ت وتی" بێگومان مه‌ترسی دروست ده‌كات به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه ته‌نها لای ئێمه نییه، له‌هه‌موو جیهان هه‌یه چونكه چه‌ند نه‌خۆشی توند زیاتر بێت به‌شی ناكات ئه‌وه بابه‌تێكه ته‌نها له‌دهۆك نییه به‌ڵكو له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌هه‌موو جیهان هه‌یه زۆرجار بۆ نموونه له‌چاودێری چڕ ئه‌گه‌ر 30 قه‌ڕه‌وێڵه هه‌بێت و زیاتر كرابێت بۆ 50 قه‌ڕه‌وێڵه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆش هه‌ر زیاتر بوو به‌شی هه‌موو كه‌سێك ناكات هه‌رچه‌ند ئامێریش دابین بكه‌یت چاره‌سه‌ر نییه به‌ڵكو ده‌بێت جێگا دروست بكرێت و كارمه‌ند هه‌بێت، جێگاكه دیزاینی هه‌بێت بۆ ئه‌و ئیشه و بۆ ئه‌و خزمه‌ته دروستكرابێت".
بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک باسی لەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوات و له وه‌رزی زستانیش نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا و نه‌خۆشی وه‌رزی تری به‌سه‌ردابێت بارگرانیه‌كی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی دروست ده‌بێت، خوانه‌خواست ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشی كۆرۆنای هه‌بێت و نه‌خۆشیه‌كی تریش له‌گه‌ڵ توش ببێت ئه‌وا بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه زۆر خراپتر و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین نه‌خۆشیه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه بكات ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كان توندترنهبن و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك زیاتر پابه‌ندنه‌بن.
پەیوەست بە قەدەغەی هاتوچۆش د.نزار عیسمەت رونیکردوەتەوە، ئێمه پێشتر داوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان كردبوو كاتی خۆی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان زۆر دراسه‌ی كرد چه‌ند هۆكارێك هه‌ن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ناتوانرێت له‌جێگایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو كۆنتڕۆڵی ته‌شه‌نه‌ی نه‌خۆشی بكات به‌ڵام ئه‌وه یه‌كێك لهڕێكارهكانه و ده‌بێت به‌رده‌وام له‌به‌رچاومان بێت كه كه‌ی پێویسته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت ئه‌و كاته‌ی كه‌نه‌خۆشی زۆر زۆر ته‌شه‌نه بكات و جێگا له‌نه‌خۆشخانه نه‌بێت، ئه‌و كات به‌ڕاستی پێویستیمان به‌وه ده‌بێت كهقهدهغهی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێت ئێستا له‌و ڕێكارانه‌ی كه له‌كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت قوتابخانه‌كان داخراون بۆماوه‌ی یه‌ك مانگ وه ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان لهفهرمانگا حكومی و شوێنه گشتیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن ئێمه ئه‌وانه دیراسه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌خۆشیه‌كه ته‌شه‌نه بكات به‌دڵنیاییه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یه‌كێك ده‌بێت له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه ژووری ئۆپراسیۆن بڕیاری له‌سه‌رده‌دات.
پەیوەست بە رێکارەکانی خۆپارێزیش لەپارێزگای دهۆک ئەوەی خستەڕوو، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك ئیش ده‌كه‌ین ، ئاستی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه‌زانیاری زیاتر به خه‌ڵك بده‌ین و چۆن هۆشیاری ته‌ندروستی له‌ناو خه‌ڵك بڵاو بكه‌ینه‌وه، دووه‌م ئێمه كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌بێت خۆمان ئاماده‌بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی چاره‌سه‌ریی كه زیاتر توانا‌مان به‌رز بكه‌ینه‌وه و ئامێری پێویست دابین بكه‌ین حكومه‌تیش بڕیاری داوه په‌رستار و دكتۆر دابمه‌زرێنێت بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی كه ئه‌وه زۆر یارمه‌تی ئێمه ده‌دات، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌موو ئاماده‌كارییه ده‌بێت پێشوه‌خت بكرێت ئه‌گه‌رنا سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌وكاته ته‌حه‌مول ناكات ئه‌گه‌ر ژماره‌ی نه‌خۆش یه‌كجار زیاتر بێت.