لە باکوری کوردستان پاسێکی گەشتیارانی سلێمانی وەرگەڕا

لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان پاسێكی گەشتیارانی هەرێم وەرگەڕا كە لە پارێزگای سلێمانییەوە بەمەبەستی گەشتكردن روویان لە توركیا كردبوو، بەهۆیەوە ٣٢ سەرنشینی پاسەکە برینداربوون و برینی دووان لە سەرنشینەکان سەختە.

 

میدیاکانی وڵاتی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە" کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا، لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان ٣٢ کەس برینداربوون، کە لە باشووری کوردستانەوە گەشتیان بۆ تورکیا کردبوو".

 

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان راگەیاندووە" سەرنشینانی پاسەكە سەرجەمیان عێراقین و لە شاری سلێمانیەوە بە مەبەستی گەشتیاری روویان لەو وڵاتە كردووە".

 

زانیاریە سەرەتایەکان باس لەوەدەکەن، کە سەرنشینانی ناو پاسەکە برینداربوون و برینی دووان لە سەرنشینەکان سەختە. 



AM:10:08:11/11/2020