هەموو ساڵێک ١٤ ی تشرینی دووەم یادی دامەزراندنی سلێمانی دەکرێتەوە، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە ئەو یادە ناکرێتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی راگه‌یاند "بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆناوە، ئه‌مساڵ له رۆژی 14ی تشرینی دووه‌م كه رۆژی هه‌ینی دەکات، ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییە، هیچ مەراسیمێک بۆ ئەو یادە رێکناخرێت".
پارێزگاری سلێمانی لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " ئه‌مساڵ بەهۆی كۆرۆناوە، وه‌ك ساڵانی رابردوو به فه‌رمی یادی دامه‌زراندن ناكرێته‌وه و دۆخه‌كه باش نییه، نامانه‌وێ تێكه‌ڵاوی دروست بێت و به‌هۆیه‌وه تووشبوون به كۆرۆنا زیاد بێت".
د. هەڤاڵ جارێکی تر داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە پابه‌ندبن بە رێنوماییە تەندروستییەکانەوە.
شاری سلێمانی له ساڵی ١٧٨٤ له لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابانه‌وه دامه‌زراوه، ساڵانە خەڵکی سلێمانی یادی ئەو رۆژە دەکەنەوەو مەراسیمی جەماوەری تایبەت بۆ ئەو بۆنەیە سازدەکەن.