٢٦ پەرلەمانتاری کورد داوا دەکەن شاندێکی حکومەت بەزوترین کات بچێتە بەغداد

٢٦ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن، بە زووترین كات شاندێك بۆ مەبەستی یەكلاكردنەوەی پرسی نەوت و خاڵە سنورییەكان ڕەوانەی بەغدا بكات.

 

٢٦ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، کە لەخوارەوە ئیمزامانکردوە، رایدەگەیەنین، دوای ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ (١٢/ ١١/ ٢٠٢٠)، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پڕۆژە یاسای قەرزی پەسەندکرد و هەرێمی کوردستان-یشی پابەندکردوە بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ، بۆ ئەوەی سودمەندبێت لەو قەرزە، یان ٣٢٠ ملیار دیناری موچەخۆرانی هەرێم، بەپێویستی دەزانین:

١- حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەزوترین کات شاندێک رەوانەی بەغداد بکات و پرسی نەوت و خاڵە سنورییەکان و شایستەی دارایی تەواوەتیی هەرێم، لەگەڵ حکومەتی عیراقیی دا، یەکلابکاتەوە.

٢- پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنێکی بەپەلە بە بەشداریی وەزیرانی پەیوەندیداری هەرێم ئەنجامبدات و تاوتوێی وردەکاریی ماف و شایستەی دارایی هەرێم و ئەرک و بەرپرسیارێتیی هەردو حکومەتی هەرێم و عیراق، بکات.

٣- بەشێکی ئەم پرسە بەسیاسیکراوە، بۆیە داواکارین لەرێی کەناڵەکانی دیپلۆماسییەوە، ئاستەنگە سیاسییەکانی بەردەم ئەم پرسە تێبپەڕێنرێن و چیتر خەڵک و موچەخۆران لە دڵەراوکێی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دا نەبن.

ئیمزاکان:
1- مەم بورهان قانع.
2- هاوڕێ‌ مەلا ستار.
3- دیاری ئەنوەر.
4- روپاك ئەحمەد.
5- گوڵستان سەعید.
6- شێركۆ جەودەت.
7- محێدین حەسەن یوسف.
8- سەلمە فاتیح.
9- عەلی حەمەصاڵح.
10- موسلیم عەبدولڵا فەسرێ‌.
11- عەباس فەتاح.
12- سەرچنار ئەحمەد.
13- سیروان بابان.
14- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی.
15- كاروان گەزنەیی.
16- هەلز ئەحمەد.
17- رۆژان شەهید حەمەڕەش.
18- ئیسماعیل تەها سگیری.
19- عوسمان سێدەریی.
20- ئاشنا عەبدوڵلا.
21- شیرین یونس.
22- عەبدولناصر ئەحمەد عەلی.
23- هێرش فەقێ‌ حەسەن.
24- زكری زێباریی.
25- بەڵێن ئیسماعیل.
26- فەیسەڵ عەباس



PM:06:07:12/11/2020