جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەریم كه‌عبی داوای له‌مسته‌فا كازمی سه‌رۆك دەکات لە سبه‌یەوە هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه‌ش دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌ران.
لە بەیاننامەیەکدا نووسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، حه‌سه‌ن كه‌عبی دوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق كردوه، بە هۆی دواکەوتنی موچه بۆماوه‌یه‌كی زۆر پەلە بکرێت لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران .
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ ی ئه‌م مانگه‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه‌كانیان كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ به‌شداری نوێنه‌رانی كورد پرۆژه یاسای كورتهێنانی دارایی په‌سه‌ندكرد، به‌گوێره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌ش، حكومه‌تی عێراق بڕی ١٢ ترلیۆن دینار قه‌رز ده‌كات بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.