کازمی بڕیاری دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی دەرکرد

ئەمشەو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا لە رۆژی یەک شەممەوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی مووچە خۆرانی عێراق.

 

ئەو بڕیارەی کازمی کە لە یەک شەممەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی مووچەخۆرانی عێراق.

 

ئەمرۆش لە نامەیەکدا حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە کازمی کرد کە لەبەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بکرێت.

 

هەرچی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە تا ئێستا هیچ دیار نییەو چاوەڕێی هەڵوێستی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمە کە بڕیارە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کۆببنەوە.

 



AM:12:13:13/11/2020