سپی پێناسی سیاسی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات تەقەیان لەبارەگاكەی پارتی كردووە

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند ئەو دوو كەسەی شەوی رابردوو 6-6 تەقەیان لەبارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی كردووە سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستانن.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بە سپی میدیای راگەیاند كە ئەو دوو كەسەی شەوی رابردوو تەقەیان لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی لەگەڕەكی راپەرین لەنزیك زانكۆی ئەمەریكی كردووە یەكێكیان پێناسی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە‌و سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستانە، ئەوی تریشیان كە پێناسی وەزارەتی خوێندنی باڵای پێبووە، هاوشێوەی ئەوەی یەكەم ئەویش هەواداری یەكێتیە.
سەرچاوەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سپی روونكردنەوە كە ڕاستە ئەو دوو كەسە سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستانن، بەڵام ئێمە لەو باوەڕەداین كە ئەوە سیاسەتی یەكێتی نییە‌و ئەو دوو كەسە سەربەخۆ ئەو كارەیان كردووە.
نیوەشەوی رابردوو كاتژمێر 1و 15 خولەك دوو كەس بە چەكی دەمانچە تەقە لە پاسەوانەكانی بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی دەكەن‌و هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نابێت، دواتر مەفەرەزەیەكی ئاسایش نزیكی بارەگەكە دوو كەسە دەستگیردەكەن.



PM:09:20:06/06/2014