به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری سلێمانی تایبه‌ت به كۆڕۆنا، د.داهات حه‌وێزی، هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجان به ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و دەڵێت " یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی مردنی گه‌نجان ئه‌وه‌یه كه به‌شێكیان نه‌خۆشی دریژخایه‌نیان هه‌یه".
د.داهات حه‌وێزی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وامانده‌زانی كۆرۆنا ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی به‌ساڵاچوو دروستده‌كات، به‌ڵام ئێستا وا دیار نییه، ڕۆژانه نه‌خۆشی گه‌نج گیرۆده‌ی په‌تاكه ده‌بن و به‌داخه‌وه هه‌ندێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
ئەو پزیشکە ئەوەش دەخاتەڕوو، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكچونی ته‌ندروستی گه‌نجان و گیانله‌ده‌ستدانیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشه گه‌نجانه خۆیان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌كو شه‌كره، زه‌خت، نه‌خۆشی دڵ، شێرپه‌نجه‌كان به‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌سه‌ر قورس‌تر ده‌بێت.
باس لەوەش دەکات "سترێس، دڵه‌ڕاوكێ، تۆقین له كۆرۆنا هۆكارێكی زۆر دیاره له گه‌نجان، چونكه سترێس هۆڕمۆنی كۆرتیزۆڵ زیادده‌كات كه به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێنێت، ترسی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خوێن خه‌ستده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی دی دایمه‌ر (D DIMER) له خوێن زیادده‌كات كه مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی سیه‌كان زیادده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌موو كه‌سێك كاتێك زۆر ئه‌ترسێ شپرز ده‌بێت و هه‌ناسه‌ی زۆر توند ده‌بێت، هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی هاوكاری ناكات بۆ سود وه‌رگرتن له چاره‌سه‌ره ده‌رمانیه‌كان".
د. داهات حه‌وێزی لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت، "زۆرێك له‌و گه‌نجانه دوای توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و دره‌نگ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش هه‌وكردنه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و چیتر سود له پلازما و چاره‌سه‌ره تایبه‌ته‌كانی كۆرۆنا وه‌رناگرن".
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی توشبوانی كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری سلێمانی وتی، "ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه (ئه‌مه گرانه‌تایه یان په‌تای وه‌رزیه!) و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری هه‌ڵه له‌ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوه بۆ كۆرۆنا هۆكارێكی دیكه‌ی خراپبونی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌یه چونكه هه‌مو نه‌خۆشێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له كه‌سێكی تر ناچێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها پڕبونی نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان و نه‌مانی شوێن له به‌شی چاودێری ورد هۆكارێكی گرنگه كه ناتوانین ژیانی گه‌نجان ڕزگار بكه‌ین".
د. داهات حەوێزی هۆكارێكی دیكه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجان به‌كۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هۆكاری بۆماوه‌یی له‌وانه‌یه ڕۆڵی هه‌بێ له قورسبونی حاڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر هه‌ندێ گه‌نج، تێبینی ئه‌وه كراوه هه‌ندێ جار هه‌مو ئه‌ندامانی یه‌ك خێزان به قورسی نه‌خۆشیه‌كه ده‌گرن و خێزانێكی تر به‌سوكی نه‌خۆشیه‌كه تێده‌په‌ڕێنن".