فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بناری (قەندیل)یان بۆردومان کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ی تشرینی دووەم فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەچڕی بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد.

 

بۆردومانەکە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی نزیک گوندی بێپاڵان و ورتە و گۆرگامێش لە بناری قەندیل دەکەن.

 

هاوکات بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان تا ئێستا ئەو بۆردومانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زەرەرێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە، هەروەها فڕۆکەکانی تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی ناوچەکدا سوڕانەوە و ترسیان لای دانیشتوانی گوندەکان دروستکرد.



PM:09:01:13/11/2020