ئەمشەو هەینی چه‌كدارانی داعش له سێ لاوه هێرشیانكرده سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی پۆلیسی عیراق له شارۆچکەی گوڵاڵە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمشەو ژمارەیەك چەكداری داعش لە سێ لاوە هێرشیانکردە سه‌ربازگەی ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندی جه‌له‌ولا كه هاوبەشە لەنێوان پۆلیسی گەرمیان و سوپای عێراق، کە بەهۆیەوە دوو سەربازی عێراق كوژراون و دوو كەسی دیكەش كە سەربازێك و پۆلیسێكی گەرمیانە برینداربوون.
هەروەها به‌پێی ئه‌و زانیارییانەی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی داعش بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوای ئەوەی داعش هێرشەكەی ئەنجامداوە، ناوچەكەی جێهێشتووە و ئێستاش دۆخەكە لە ژێر كۆنترۆڵدایە.