وادەی پێنج ڕۆژ باران بارین لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، له‌ رۆژی ١٦ و ١٧ و ٢٠ و ٢١ و ٢٣ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی تری بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

هاوکات ماڵپەڕەکە پێشنیشیکردووە کە شەپۆلەکە هەر چوار پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کەرکوک بگرێتەوە، بەڵام بڕی باران بارینەکە جیاواز دەبێت.

ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.

AM:12:11:14/11/2020