وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هۆکاری کوژرانی دوو گەنجەکەی بەردەم مزگەوتی گەورە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوەشدەکات" چوار کەس لەسەر روداوەکە دەستگیرکران".
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" شەوی رابردوو لە نزیک مزگەوتی گەورەی سلێمانی، کەسێک دۆی فرۆشتووە و هاواری بۆ کردووە، تۆمەتبارەکانیش وتویانە بۆ ئەوەندە هاوار دەکەیت؟ دواتریش بووەتە شەڕیان و بەهۆیەوە دوو کەس بە چەقۆ کوژراون".
وتیشی" ئەو دوو گەنجەی کوژراون کوردن و ساڵی لەدایكبوونیان 1996ـە، بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە".
باسی لەوەشکرد، لەو چوار کەسەی کە دەستگیرکراون دوو کەسیان دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا و بەگوێرەی مادەی 406 راگیراون، هەروەها دوو کەسەکەی دیکەش کە لە کاتی روداوەکەدا بوون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەهۆی شەڕەچەقۆوە دوو گەنج كوژران .