تەندروستی ئێران تۆماركردنی زیاتر لە ١١ هەزار حاڵەتی تووشبوون و ٤٥٢ حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵات ڕاگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١ ههزار و ٢٠٣ كهس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٥٢ تووشبووش گیانیان لهدهستداوه".
تائێستادا ٧٤٩ هەزار و ٥٢٥ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤١ هەزارو ٣٤ كەس گیانیان لەدەستداوە، لە بەرامبەردا ٥٥٢ هەزار و ٧٤٧ كەس چاكبوونەتەوە.