فرۆشتنی مریشک بەم شێوەیە لە سلێمانی قەدەغە دەکرێت

لیژنەکانی قایٔیمقامیەتی سلێمانی سزای ئەو کەسانە دەدات کە لەسەر سینی مریشک دەفرۆشن.


لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایٔیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" لەروی تەندروستی و ڤێتەرنەرییەوە دانانی مریشک لەسەر سینی لەدەرەوەی بەراد بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە ئەگەر فرێشیش بێت".


لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " ئەوەی یٔێمە تێبینیمان کردوە بەشێک لە دوکاندارەکان مریشکە بەستوەکە خاودەکەنەوە و بە فرێش لەسەر سینی دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان کە ئەوە بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە".


لەشکر حەمید وتیشی " وەک لیژنەی باڵای قایٔیمقامیەتی سلێمانی یٔەمڕۆ سەردانی ناوبازاڕمان کرد و (١٥) پسووڵەی سەرپێچیمانە کردوە بۆ ئەو شوێنانەی کە مریشک لەسەر سینی دەفرۆشن و لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین بەوشێوازە مریشک بفرۆشرێت و دەبێت مریشکەکە لە بەراد بێت و ئەگەر فرێش بێت پێویستە لەبەرچاوی هاوڵاتییەکە خۆی سەرببڕدرێت".


داوای لە هاوڵاتیانیش کرد کە لەکاتی کڕینی مریشک یان گۆشت پێویستە لەبەرچاوی خۆیان مریشکەکە سەرببڕدرێت یاخود گۆشتەکە لێبکرێتەوە یان گەر مریشکی بەستو دەکڕن پێویستە لەیبڵی شوێنەکەی پێوەبێت.
 


PM:09:14:14/11/2020