سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، د. رێواز فایەق بانگهێشتی سه‌رجه‌م په‌ر‌له‌مانتارانی خولی پێنجه‌می كوردستان ده‌كات، كاتژمێر ١١ی رۆژی سێشه‌ممه ١٧ ی تشرینی دووەم ئامادەی پەرلەمان ببن بۆ کۆبوونەوە.
به‌پێی كارنامه‌ی دیاریكراو، ئەو دانیشتنه تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پێشكهاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها بانگهێشتنامەکەدا هاتووە کە له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆ كراوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت به‌شداری دانیشتنه‌كه ده‌كه‌ن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەک شەممە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆبوونەوەیەکیان لەسەر هەمان پرس سازکردووە.