گیان لەدەستدان نیوەی زیاتری لە هەرێمە
عێراق تووشبوونی کۆرۆنا بەرزە

بۆ دووەم رۆژە لە سەرتاسەری عێراق ژمارەی گیان لەدەستدان نیوەی زیاتری لە هەرێمە، ئەمڕۆ ٤٧ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە ٢٨ یان لە سلێمانین.

 


وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ریاگەیاند ٢ هەزار و ٢٣٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

 


لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢ هەزار و ٨١٣ کەسیش چاکبوونەتەوە، 47 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 


لە عێراق کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە ٥١٩ هەزار و ١٥٢ کەس، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ٤٤٧ هەزار و ٣٩ کەس چاکبوونەتەوە و ١١ هەزار و ٦٧٠ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 


PM:06:48:15/11/2020