ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار كەسی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" چوار كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر سزا دران، كە یەكێكیان ئافرەتە". 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، له‌ رۆژانی 15ی ئایار تا 22ی ئایاری 2020، به‌بڕیاری دادوه‌ر  له‌ پارێزگای سلێمانی، هێزه‌كانیان توانیان چوار كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌پێی مادده‌ی 14 موخه‌ده‌رات، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، له‌ رۆژانی 8ی ئه‌م مانگه‌ و نۆی ئه‌م مانگه‌ سزادران.

له‌ باره‌ی سزاكانیانه‌وه‌ هاتووه‌:

1- (ك، ێ، ێ) له‌ دایكبوی ساڵی 1985 ره‌گه‌زی نێر، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.

2- (ر، ع، ع) له‌ دایكبوی ساڵی 1980 ره‌گه‌زی نێر، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.

3- (س، ع، ع) له‌ دایكبوی ساڵی 1975 ره‌گه‌زی نێر، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450  هه‌زار دینار.

4- (ب، ڕ، م) له‌دایكبوی ساڵی 1991 ره‌گه‌زی مێ، پیشه‌ی ژنی ماڵ، سزادرا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.



PM:07:33:15/11/2020