بەرگریی شارستانی هەولێر هۆشداری بە شۆفێران دەدات كە چۆن لە وەرزی زستاندا ئۆتۆمبێل لێبخوڕن، بەو ئامانجەی توشی ڕوداوی هاتوچۆو و زیان نەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ڕێنمایی بە هاوڵاتیان و شۆفێران دەدات كە لەكاتی لێخوڕێنی ئۆتۆمبێلەكانیان لە وەرزی زستان و كاتی باران وریابن، بەهێواشی ئۆتۆمۆبیل لێبخوڕن و پەلە نەكەن، هەروەها ئۆتۆمبێلێك بۆ ئۆتۆمبیلێكی دیكە نێوانیان هەبێ و زۆر لە نزیكی یەكەوە نەڕۆن.
ڕێنماییەكانی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر بریتین لە:
١.لەناکاو مەوەستە، چونکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدەیت.
٢.ئاڕاستەی ڕۆیشتنت لەناکاو مەگۆڕە، لابدەیت بۆ لایەکی تر یاخود سایدی تر.
٣. داخستنی تەواوی جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دەبێتە هۆی دروست کردنی شێوە تەم لە جامەکان بۆیە پانکە بەئیش بخە یان گەرمی بدا لە جامی پێشەوە.
٤.بەهێواشی ئۆتۆمۆبیل لێ بخوڕە و خێرا مەڕۆ.
٥.لایتەکانت بەكاربخە کاتێک كەشوهەوا تەماوی بوو.
٦.هەردەم هەوڵبدە نێوانت هەبێت لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی پێش خۆت.
٧.بەیانیان ئاوی فلچە تاقی بکەرەوە.
٨.پشتێنی سەلامەتی ببەستەو منداڵ لە پێشەوە سوارمەكە.
٩.سیستەمی Abs ت چاکبکەرەوە، گەر کەموکوڕی تێدایە.