خولێكی راهێنانی تایكواندۆ له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
لێژنه‌ی چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی تایكواندۆی لقی هه‌ولێر به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری راگرای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان خولێكی تیوری و پراكتیكی ڕێكخست بۆ ڕاهێنه‌رانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر.
لە خولەکە تیایدا چه‌ند سیمینارێكی به‌سوود پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن (پرۆفیسۆر دكتۆر سه‌رهه‌نگ عبدالخالق) و (پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر هیوا محمد) بۆ به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نی ئه‌كادیمی و تیۆری ڕاهێنه‌ره‌كان.
لە خولەکە ئاماده‌بوونی پاڵه‌وانی جیهان و راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئێرانی (بهزاد الخانی) خولێكی پڕاكتیكی ڕێكخێرا.
AM:09:51:16/11/2020