نوسەرێکی دیاری کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

نوسەر و رۆژنامەنووس دکتۆر کەمال شیرگەر کە خەڵکی شاری سلێمانییە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٦ ی تشرینی دووەم نووسەر و ئەدیبی دیار، دکتۆر (کەمال شیرگەر) ئەندامی دەستەی باڵای جڤاتی ئاشتی سلێمانی و جێگری لێپرسراوی لیژنەی کۆمەڵایەتی جانی سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

 
دکتۆر کەماک خەڵکی شاری سلێمانییەو خاوەنی ١٤ بەرهەمی چاپکراوە، ماوەیەکە تووشی پەتای کۆرۆنا بووەو ئەم بەیانییە گیانی سپارد.

 
ئەو نووسەرە لە ١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پێش نەخۆشییەکەی ئەم هۆنراوەیەی نووسیووەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە.

 
وەرە ئازیز
ئه مشه و زیوانی
زه ردە خه نه ی
زه رد هه ڵگه راوت بم
پاسه وانی . . . 
شه و چه ره ی
دیوە خانی روخسارت بم
وه ره با ئه م شه و
فریاد ره سی خه نده ی
له لێو به جێماوت بم
وه ره با له یه که م
شه وی پایزدا
به رله گه ڵا وه رین
بۆ دواجارمیوانی
خه مه کانت بم
د. کمال شیرگه ر
21ی10ی2020




AM:10:48:16/11/2020