وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە کۆدەبێتەوە

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتەکەیان لەسەر ئەو پرسە كۆدەبێتەوە. 

 

 
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیدا بڕیاری پێویست لەبارەی پێشنیازی بەشێک لە پارێزگارەكان دەدرێت سەبارەت بە رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ".

 


ئەوە لەکاتێکدایە هەندێک دەنگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن.

 


وەزارەتی تەندروستی به‌پێی دوا ئامار، تا ئێستا ٨٩ هەزار و٦٠٠ کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٥ هەزار و ٢٨٢ کەس چاکبوونەتەوە و دوو هه‌زار و ٨٤٣ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

 


PM:12:50:16/11/2020