کۆمپانیای مۆدێرنا سەرکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنای ڕاگەیاند

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت" ڤاکسینی کۆرۆنایان بەسەرکەوتوی تاقیکردوەتەوە، کە بەڕێژەی ٩٤.٥% کاریگەری ئەرێنی لەسەر توشبوی ڤایرۆسەکە هەیە".

 

کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی لە بەیانێکدا بڵاویکردەوە، لە تاقیکردنەوەکەدا ڤاکسینەکە کاریگەرییەکی بنەرەتی دروست کردووە، ئەوەش دوای شیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ ئەنجامی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکە، بە تایبەت کاتێک دەرکەوتووە، کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە ٩٤.٥%. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەپەلە داوایەک پێشکەش دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگەی بەکارهێنانی بەپەلەی پێ بدرێت.



PM:03:47:16/11/2020