لە عێراق ٤٢ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣٩٠ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ٥٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوه.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٣٩٠ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٤٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٥٢٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٢١ هەزار و ٥٤٢ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ٧١٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٤٩ هەزارو ٥٦٥ كەسیان چاكبونەتەوە ٦٠ هەزارو ٢٦٥ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٦٤ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.
PM:06:45:16/11/2020