وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا لەهەڵەبجە له‌لیواری پڕبوندان و ته‌واوی توشبووان له‌ژێر ئۆكسجین دان".
د. شاناز نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند" ئه‌و ئامارانه‌ی كه بلاَوده‌كرێنه‌وە ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه پشكنینی (پی سی ئار) یان بۆئه‌نجامدراوه، به‌لاَم ژماره‌ی توشبوون له‌و ئاماره‌ی رۆژانه كه به‌ره‌سمی تایبه‌ت به‌توشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بلاَوده‌كرێته‌وه، ژماره‌كه زیاتره".
وتیشی" ژماره‌یه‌ك زۆر له‌نه‌خۆشه‌كان به‌پشكینیه‌كانی خوێن دیاری كراون، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش كه ڕیژه‌ی مردنی بلاَوكرده‌وه به‌گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌لاَم له‌كۆی 120 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان 46 حاڵه‌تیان دانیشتوانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوون".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت" كه له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ناجێگیره ژماره‌كان هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆیه‌وه ده‌بینیت، هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له لیواری پڕبوندان و ته‌واوی توشبووان له‌ژێر ئۆكسجین دان و 10 له‌توشبووه‌كان له‌ژێر چاودێری چڕدان".
ئاشكراشیكردوه، كه كۆگاكانی ده‌رمان له‌هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه له‌لیواری خاڵیبوندان له‌پێداوستیی خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری توشبوان، ئه‌و بودجانه‌ش كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ته‌رخانكراوه له‌ته‌واوبووندان.
نه‌قشبه‌ندی داواشی له‌هه‌موو لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كردووه كه هاوكاریابن و به‌هانای كه‌رتی ته‌ندروستییه‌وه بێن و ده‌ڵێت" پێداوستییه ته‌ندروستی و مرۆییه‌كانمان كه‌مه و پێوستمان زۆر به هاوكاری هه‌یه".