CNN ی ئەمەریکا: فەرمان بۆ پەنتاگۆن دەرچووە هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق‌و ئەفغانستان کەمبکرێتەوە

تۆڕی میدیا CNN ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە کە فەرمان دەرچووە بۆ پەنتاگۆن لە ئیدارەی ئەمەریکیەوە کە هێزەکانی لە عێراق و ئەفغانستان کەم بکاتەوە، تا کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتی ترامپ.

 

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لەماوەی ئەم دوو مانگەدا ترامپ دەبێت سەرۆکایەتی ئەمەریکا رادەستی سەرۆکی هەڵبژێردراوی دیموکراتییەکان، جۆن بادین بکات.

 

ترامپ لە بەرنامەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ دا کە لە هیلاری کلینتۆنی بردەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانیان لە ئەفغانستان و عێراق دەکشێنێتەوە.

 

 

 



PM:10:15:16/11/2020