تا ئێستا هیچ بڕه پارهیهك له لایهن بهغداوه نهگهیشتووهته ههرێمی كوردستان وهك مووچهی فهرمانبهران دابهش بكرێت، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم دەدات و رایدەگەیەنێت" بە وتەی بریکاری وەزارەتی دارایی، حکومەتی عیراق ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەنێرێت".
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە کە بریکاری وەزارەتی داراییشی تێدابووە، ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری حکومەتە کە ٣٢٠ ملیار دینارەکە بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەنێرن، بەڵام بۆ مانگەکانی ١١ و ١٢ دەبێت بەپێی قانوونی قەرز ڕێککەوتنی نوێ بکرێت".
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندیی کورد، پرۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسهندکرد و بڕیاردرا، تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێک لە داهاتی نەوت کە کۆمپانیای سۆمۆ دیاری دەکات رەوانەی بەغدای نەکات، ٣٢٠ ملیار دینارەکە رابگیرێت.