دهۆک.. ٢٩١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٢٩١ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ١٤ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٢٩١ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٤ هەزار و ٧٩٩ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٩٣٣ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ٢٨ هەزارو ٣٠٧ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٥٧٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە. 

PM:12:30:17/11/2020