وێنە.. ئەکتەرێکی بەناوبانگی کورد تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

ئەکتەری بەناوبانگی کورد عەبدولی حەمە جوان توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو. 

 

بە پێی زانیاریەکان، کەمێک پێش ئێستا عەبدولی حەمەجوان ئەکتەری بەناوبانگی کورد لەسەر ڕێگەی هەولێر-کۆیە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو، بەڵام تەندروستی جێگیرە.

عەبدولکەریم محەمەد تۆفیق ناسراو بە عەبدولی حەمە جوان، ساڵی ١٩٤٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی تەواوکردووە، دەرچووی پەیمانگای مامۆستایانی سلێمانییە، ساڵی ١٩٦٩ دەستی بەکاری هونەریی کردووە، ساڵی ١٩٧٠ وەک مامۆستا دامەزراوە، لەوساڵەدا ژیانی هاوسەریی لەگەڵ روناک خان پێکهێناوە سێ کوڕ و کچێکیان هەیە بەناوەکانی دانا و توانا و ژوان و سۆزی.

 

ئەو یەکێکە لە ئەکتەرە دیار و دێرینەکانی شاری سلێمانی کە لە بواری شانۆ و سینەما و دراما کاری کردووە، وە ھەروەھا لە بواری وەرزشدا چالاک بووە، وە ماوەیەکی زۆر لە دەربەندیخان و سلێمانی مامۆستای وەرزش بووە ، وە لەگەڵ ئەوەش چەندین ساڵ بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری شاری سلێمانی بووە، لەساڵی ٢٠١١ خانەنشینکراوە.



PM:04:23:18/11/2020