زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکرا

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٤٨٠ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٣ هه‌زارو ٤٢١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٨٠ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا ٨٠١ هه‌زارو ٨٦٤ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٢ هه‌زار و ٩٤١ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە". 


PM:07:30:18/11/2020