دوو کۆڵبەر لە سنوری شنۆ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

دوو کۆڵبەری خەڵکی شنۆ و سەڵماس، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنوورپارێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە ناوچە سنوورییەکانی شنۆ کوژران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی دووه‌می 2020، هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە سنووری شاری شنۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژەدا دوو کۆڵبەر کوژراون". 

یەکێک لەم کۆڵبەرانە ناوی هاکان محەمەدزادە-یە و خەڵکی گوندی کریکان-ی سەر بە شارۆچکەی کوهساری سەڵماسە و کۆڵبەری دووەم ناوی وەسیم فەردین زاده‌-یە و خەڵک گوندی پرداوێ-ی شنۆیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک دەسڕێژیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

PM:12:50:19/11/2020