ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: گرتن و تۆقاندن بەس نییە؟

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی. ئارێز عەبدوڵا دەڵێت " رۆژ دوای رۆژ ئازادیی ڕا دەڕبڕین و مافی ئازادی لە کوردستان بەرتەسك دەکرێنەوە و فشاری دەسەڵات بۆ سەر رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی و خوازیارانی مافەکان زێتر دەبێ".


لە وتارێکدا کە بۆ ماڵپەڕی " سپی " ناردووە بە ناونیشانی " گرتن و تۆقاندن بەس نییە ؟؟" ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت " ماوەیەکە خەباتگێڕانی مەدەنی و رۆژنامەنوسانی ئازا و ئازادی وەك مامۆستا بەدەل بەرواری و شێروان شێروانی، هیمن مامەند، شەهرام نامق، هەڵۆ سامی، سەمیرە محەمەد ئەمین... گیراون یان راوەدوو دەنرێن!... تومەتیان بۆ هەڵدەبەسترێ و گیراوەکان ناڕەوا ئازاد ناکرێن!".

 
دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..
 

 


PM:04:13:19/11/2020