لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی ڕانییەی لە هۆتێلێکی شاری ستۆکۆڵمەوە، وتەبێژێک بەناوی پۆلیسی شارەکە رایگەیاند " تا ئێستا نازارێت هۆکاری گیان لەدەستدانی گەنجەکە چییە".
پۆلیس ستۆکۆڵم لەبارەی مردنەکەیەوە رایگەیاندووە " تا ئێستا ڕوننیە کە ئەو کەسە کوژراوە، یان خۆی کوشتووە، یان هەر هۆکارێکی دیکە، چونکە تیمی هەڵگرتنەوەی بەڵگەکان شوێنی ڕوداوەکەیان پشکنیووە و لە سەرەتادا ناتوانرێت هیچی لەسەر بوترێت”.
هەروەها “شایەتحاڵان لە هۆتێلەکەدا قسەیان بۆ پۆلیس کردووە و لێکۆڵینەوە دەکرێت لە بەڵگەکان و قسەی شایەتحاڵان تا بزانرێت سەرەداوەکان چییە”.
بڵیسە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی سوید دەژی و پێشتر لە ساڵی ٢٠١٤دا وەک خۆ بەشخ بەشداری لە ڕزگارکردنی کۆبانێ و شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان کردبوو لە دەستی داعش کردووە، ئەو گەنجە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە هۆتێلێکی شاری ستۆکۆڵم بە مردووی دۆزرایەوە.