لە عێراق ٣٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣٧٤ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ٣١٤ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٣٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٣١٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٢٩ هەزار و ٢٢٦ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ٨٣٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٥٧ هەزارو ٤٩٠ كەسیان چاكبونەتەوە ٥٩ هەزارو ٩٠٢ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٦١ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:08:02:19/11/2020