ڤاکسینی سێهەمی دژی کۆرۆنا مژدەیەکە بۆ کەسانی بەتەمەن

کۆمپانیای " ئسترازینیکا " لە زانکۆی ئۆکسفۆرد تاقیکردنەوە لەسەر کەسانێکی بەتەمەن کراوە بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئەنجامەکەی پۆزەتیف بووەو، بەمەش مژدەیەکی خۆش دەدرێت بە کەسانی تەمەن.

 


لە گۆڤاری ( لانست ) ی پزیشکی بەناوبانگ لە بەریتانیا بڵاویکردۆتەوە کە ئەم ڤاکسینە دژە لەشێکی باش بۆ بە تەمەنان دروستدەکات.

 


ئەو کاریگەریە باشەش دوای تاقیکردنەوەی دووەمی ئەو ڤاکسینە دێت کە تاقیکردنەوە لەسەر ٥٦٠ کراوە کە ٢٤٠ کەسیان بەتەمەن بوون. 

 

 
بەپێی ئەو تاقیکردنەوانە ئەو دژە لەشەی لەناو جەستەی بەتەمەنەکاندا دروستبووە هاوشێوەی ئەو دژە لەشەیە کە لە گەنجەکاندا دروستبووە.

 


PM:12:25:20/11/2020