دهۆک.. ٣٣٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

ئەمڕۆ تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی ٣٣٧ تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکە راگەیاند، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوە گەیشتە زیاتر لە ١٥ هەزار کەس. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە ٣٣٧ توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەوە". 

كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە ١٥ هەزار و ٤٢٣ هاوڵاتی ئێستاش ١٢ هەزارو ٩٢٤ تووشبووی كۆرۆنا لە پارێزگا ماون.

بەپێی دواین ئامارەکانی تەندروستی هەرێم، تاوەکو ئێستا لە شاری دهۆک ٢٨ هەزارو ٩٣٧ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٥٩٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکە تۆمارکراوە. 

PM:01:30:20/11/2020