تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٥٤٣ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو ھەزار و ٩٠٤ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٥٤٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٤٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٩٠٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 
 
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٣١ هەزار و ٧٦٩ كەس و لەوانە ١١ هەزارو ٨٨٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٦٠ هەزارو ٣٩٤ كەسیان چاكبونەتەوە ٥٩ هەزارو ٤٩٢ كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە ٣٦٣ توشبویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:04:54:20/11/2020