روداوێكی هاتوچۆ لهنێوان ناحیهی ئاغجەلەر و گۆپتەپە له سنوری قهزای چهمچەماڵ رویداوه و کە بههۆیهوه سێ کەس سووتاون و کەسێکیش برینداربوو.
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاخجەلەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند" روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی عەسکەر و لەلای شاخەشینان رویداوە، دو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان و ئۆپڵ پێکیانداداوە و ئاگریان گرتوە، ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکە دو کەسی تێدابون کە ژن و پیاوێک بون و هەردوکیان بەتەواوی سوتاون و گیانیان لەدەستداوە. لە ئۆتۆمبێلە نیسانەکەشدا دو کەس هەبون، کەسێکیان سوتاوە و گیانی لەدەستداوە، ئەوی دیکەیشیان بریندارە".
بهڕێوهبهری ناحیهی ئاغجهلهر راشیگهیاندوه كه بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ گواستراوەتەوە و تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە رهوانهی پزیشکی دادی سلێمانی كراون.
ئەو دوو کەسەی لە ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکەدا بوون ژن و پیاوێكن، ناسنامەیان دیارنییە و هێمن بەهجەت دەڵێت" هیچ کەسێک سەردانی نەکردون بۆ ناسینەوەی تەرمەکانیان و نازانین هاوسهری یهكترن یان نا، ئەوانەی لە ئۆتۆمبێلە نیسانەکەشدا بوون، خەڵکی شارۆچکەی سێ گردکانن لە قەزای کۆیە".
ئەو شوێنەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، شەقامێکی یەک سایدی تەختە، هێمن بەهجەت وتی" گومان دەکەن بەهۆی تیژڕەوییەوە روداوەکە روویدابێت، تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانیش لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن".