کەسایەتییەکی ناوچەی بارزان بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات


بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی کە کەسایەتییەکی دیاریشە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

 
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ٢٠ی تشرینی دووەم مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی بارزان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکردووە.

 

 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" ناوبراو لەماوەکانی ڕابردوو خزمەتێکی بەرچاوی دەڤەری بارزانی کردبوو لە ڕووی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی".



مەحمود شێخ عەبدوڵا بارزانی برای شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە دەڤەری بارزان.  

 


PM:08:19:20/11/2020