لە ئێران ١٢ هەزار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا، حكومەتیش بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢ هه‌زارو ٩٣١ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٣١ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه".
وتیشی" تا ئێستا ٨٦١ هه‌زارو ٣٠٨ كه‌س له ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٤٤ هه‌زار و ٣٢٧ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوە، تائێستاش ٥٩٦ هەزار و ١٣٦ تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران چاكبوونەتەوە، ٥ هەزار و ٧٧٨ تووشبووش تەندروستییان ناجێگیرە".
له‌لایه‌كی تره‌وه به مه‌به‌ستی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش ئێران دابه‌شكراوه بۆ ٣ ناوچه‌ی جیاواز و به‌پێی رێژه‌ی توشبووان ناوچه‌كان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئه‌و شارانه‌ی له ناوچه‌ی سوردان سزاكه‌ی یه‌ك ملیۆن تمه‌نه، كاروباره‌كانیش دابه‌شكراون به‌سه‌ر چوار خشته‌دا و له شاره سووره‌كاندا ته‌نها كاروباری خشته‌ی یه‌ك كه به كاروباری پێویست ناوبراون مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه، حكومه‌تی ئێران راشیگه‌یاندوه" دوای دوو هه‌فته پێداچونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی تێدا ده‌كه‌ن".