لە هەولێر بڕێك ماددەی قەدەغەكراو لەناو چاكسازی گەوران دەستی بەسەردا گیرا

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" چەند كەسێك هەوڵیانداوە ماددەی قەدەغەكراو ببەنە ناو چاكسازی گەورانی هەولێر". 

 

وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/١١/٢١ لە چاكسازی گەورانی هەولێر توانرا دەست بەسەر بڕێك ماددەی قەدەغەكراودا بگیرێت.

 

باسی لەوەشکردووە، لە شوێنی پشكنین پێش ئەوەی بگات بە ناو چاكسازیەكە دەستی بەسەرداگیراوە وە لە ئێستادا لێكۆلێنەوە دەكرێت بۆ ئاشكراكردنی ئەوكەسانەی كە دەستیان لەم كارادە هەبووە وە لێكۆڵینەوە لە جۆر و بڕی ماددەی دەستبەسەردا گیراو دەكرێت.



PM:08:08:21/11/2020