" پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران هەنگاوی مێژویی بری "

چوار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنن" وەک بەڵێنماندا، پرۆژەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران هەنگاوی مێژویی بری".

 

هەریەک لە غالب محمد عەلی، رێبوار کەریم محمود، ئەحمەد حاجی رەشید، سەرکەوت شەمسەدین ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند" بە هاوبەشی هاورێکانمان لە کوتلە جیاوازەکانی عێراق توانیمان گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران پشتیوانی زۆرینەی هەرە زۆری فراکسیۆنە عێراقییەکانی بەدەستهێناوە و بە یاسا دەچەسپێنرێت لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان".

 

دەشڵێن" هەنگاوی داهاتومان کارکردن دەبێت لەسەر پرۆژەکانیتر لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەمەش توانیومانە پشتیوانی فراوان دروستبکەین لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش ئەبین". 



PM:08:41:21/11/2020