سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست تەقەی هەڕەمەکی دەکات

سووپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تەقەی هەڕەمەکی لە چەند گوندێکی سنووری برادۆست دەکەن، تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.  

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمشەو  سوپای تورکیا، تەقەیان لە گوندەکانی سیران و خەلیفان و گەروا زرارا کرد، لە سنووری دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر.

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە و هەتا ئێستا بەردەوامن لە تەقەکرد، بەوهۆیەشەوە ترس‌ و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان‌ و گوندنشینانی دەڤەرەکە دروستبووە. 

PM:09:10:21/11/2020