لە ڕۆژئاوای کوردستان شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ١١٣ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە شەش هەزارو ٥٩١ کەس".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٣ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، كه ٦٥یان كوڕن و ٤٨ یشیان كچن.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ٢٥ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، شەش توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانی لەدەستداوە.
بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا شەش هەزارو ٩١ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٧٨ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٩٥٧ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
PM:10:51:21/11/2020