لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ رووداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز، روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری لاندكرۆزه‌كه گیانی لەدەستداوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" رووداوەکە له‌سەر رێگه‌ی پێنجوێن له‌نزیك كه‌وڵۆس روویدا و شۆفێری لاندكرۆزه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه".