هاوسەرەکی دونیا (ئەو ژنەی بەشێوەیەکی وەحشیانە لە بادینان کوژرا) تۆمارێکی ڤیدیۆیی دەنێرێت بۆ پەرلەمان، لە تۆمارە ڤیدیۆیەکەدا دەڵێت" ئەوەی بەرگری لەشەرەفی من نەکات، شەرەفی نییە".
سلێمان زیاب یونس ، تۆمەتبار بە كوشتنی دنیای هاوسەری، لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا سلێمان وەک کەسە جیهادییەکان دەردەکەوێت و کتبێکی قورئانی (پیرۆزیی) لەبەردەمدایە و بەعەرەبی وتارێک دەخوێنێتەوە و ناوبەناو دەستدەخاتە سەری قورئانەکە و وەک جیهادیەکان چەند جارێک دەستبەرز دەکاتەوە. لە میانەی قسەکانیدا سلێمان داوا لەرێکخراوەکان و پیاوانی ئاینی دەکات کە بەرگری لێبکەن چونکە ئەو بەرگری لەشەرەفی خۆی کردووەو ناوی کەسێک دەهێنیت کە چۆتە ژووری نوستنی ئەو دنیاوە.
هەروەها ناوبراو دەڵێت " ئەوەی دیفاع لەشەرەفی من نەکات، شەرەفی نییە".
ئەم کاسێتە کە لەپەیجی تایبەتی سٶران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردساتن بڵاوکراوەتەوە، ئەو پەرلەمانتارە دەڵیت " ئەم پەیامەی ناوبراو وەك بەڵگەیەكی گرنگ بەكاردەهێنرێت بۆ دانپیانان بەكوشتنی دونیا و وەك لیژنەی مافەكانی مرۆڤ ئەم دانپیانانەی تاوانبارەكە تەسلیم بە پۆلیس و دادگا دەكەین تاكو بكرێتە دۆسێكەی".
ئەوەی هۆکەی نەزانراوە ئەم پەرلەمانتارە بۆ ئەو تۆمارە ڤیدیۆیەی بڵاوکردۆتەوە لەکاتێکدا هاوسەرە دنیا ناوی کەسێک دەهێنێت و تۆمەتباری دەکات بە " زینا"، هاوکات " دنیاش تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ژووری هاوسەریدا لەگەڵ ئەم پیاوەدا بووە".
ڤیدیۆکە.